کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ده‌رمانگای شارستانی مورموری له‌ ئیلام

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ده‌رمانگای شارستانی مورموری له‌ ئیلام 1

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی گه‌لاوێژ، ئاگر له‌ ده‌رمانگای شارستانی مورموری سه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام كه‌وته‌وه‌ به‌ڵام هیچ زانیكێ گیانی به‌دواوه‌ نه‌بوو.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌هۆی پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با ئاگر له‌ ده‌رمانگای شارستانی مورموری كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و ئاگره‌كه‌ پاش چه‌ند كاتژمێر به‌ یارمه‌تی هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی كۆنتڕۆڵ كراوه‌. خۆشبه‌ختانه ئه‌و ڕووداوه‌ هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌ و ته‌نیا زیانی مادی له‌و ناونده‌ ده‌رمانییه‌ كه‌وتووه‌.