به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خه‌ڵكی شاره جۆاروجۆره‌كانی كوردستان له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی ئاو و كاره‌با ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفتی خه‌ڵك ناده‌ن.
به وته‌ی هاونشتمانیان، پێشتر ڕۆژانه یه‌ك جار كاره‌با قه‌تع ده‌كرا به‌ڵام ئێستا دوو جار له ڕۆژێكدا كاره‌بای خه‌ڵك ده‌بڕن و ئه‌و بابه‌ته كێشه‌ی بۆ ژیان، مه‌عیشه‌ت و كه‌سب و كاری خه‌ڵك درووست كردووه. هاوكات هاووڵاتیانی مه‌ریوان له ئاست كواڵێتی خراپی ئاوی خواردنه‌وه ناڕازین و ده‌ڵێن: ڕۆژانه ئاوی لووله‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساعه‌ت ده‌بڕن و كاتێك ئاو هه‌یه، كوالێتی نییه و به‌كار خواردن نایێت.