ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی گه‌لاوێژ، دوو كرێكار له شاره‌كانی ورمێ و قوروه به ناوه‌كانی شه‌فیق عه‌لیزاده و ڕه‌مه‌زان كه‌ریمی به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان به‌خت كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌فیق عه‌لیزاده خه‌ڵكی گوندی جۆهه‌نی سه‌ر به ناوچه‌ی سۆمابرادۆستی ورمێ بووه و له كاتی كاركردن له سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كاره له شه‌قامی ٨ی شه‌هریوه‌ر، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه. هاوكات له شاری قوروه كرێكارێك به ناوی ڕه‌مه‌زان كه‌ریمی به‌هۆی كه‌وتنه نێو مه‌خزه‌نی قیر گیانی به‌خت كردووه.