کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سووتانی دارستانه‌كان له‌ گونده‌كانی كه‌ڕاوا و نیاوای سه‌وڵاوا

سووتانی دارستانه‌كان له‌ گونده‌كانی كه‌ڕاوا و نیاوای سه‌وڵاوا 3

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ئاگر له‌ دارستانه‌كانی كه‌ڕاوا و نیاوای سه‌وڵاوا كه‌وته‌وه‌ و پاش پێنج ساعه‌ت هه‌وڵ و تێكۆشان، له‌لایه‌ن ژینگه‌دۆستان و خه‌ڵكی خۆبه‌خشه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كرا.

به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی مه‌ریوان، زیاتر له‌ ٣٠ هێكتار له‌ دارستانه‌كانی سه‌وڵاوا له‌ ئاگردا سووتاوه‌ و زیانێكی زۆر به‌ ژینگه‌ و سرووشتی ئه‌و شارستانه‌ گه‌یشتووه‌. ڕۆژی ڕابردوو ئاگره‌كه‌ به‌ هه‌وڵی ژینگه‌دۆستانی كه‌ڵاته‌رزان، دانیكه‌ش، نگڵ و قه‌لاجه كۆنتڕۆڵ كرا به‌ڵام چالاكانی مه‌ده‌نی ڕه‌خنه‌یان له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گرتووه‌ و ڕایانگه‌یاند‌: ئاگر به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ دارستانه‌كانی كه‌ڕاوا و نیاوا به‌ردراوه‌ و ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌ سرووشتیه‌كانی سه‌وڵاوا ئه‌ركه‌كانی به‌ باشی به‌جێ نه‌كردووه‌.