ڕۆژی پێنجشه‌ممه، چه‌ند ته‌قینه‌وه و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی گوماناوی له شاره‌كانی كرماشان، سه‌لاسی باوه‌جانی، مه‌شهه‌د و تاران ڕوویدا و هێشتا هۆكاره‌كانی ڕوون نه‌كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له پاسگای هێزه ئینتزامییه‌كانی شاری سه‌لاسی باوه‌جانی ڕوویداوه و به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده هۆكاره‌كه‌یان بۆ ته‌قینه‌وه‌ی گاز گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. له كرماشان، كۆگایه‌كی شیركه‌تی ئابفا له ته‌نیشت كۆمپانیای نه‌وت ئاگری گرت و پاش چه‌ند كاتژمێر ئاگره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی كونتڕۆڵ كرا. هاوكات ئاگرێكی گه‌وره له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی نه‌سیرئابادی تاران و ناوچه‌یه‌كی شاری مه‌شهه‌د كه‌وتووه‌ته‌وه و هێشتا هۆكاره‌كه‌ی ڕوون نه‌كراوه. شایانی باسه كه هیچ یه‌ك له‌و ڕووداوانه زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه و ته‌نیا زیانی ماده‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.