کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی دادخوازی سنه‌ له‌ سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌

كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی دادخوازی سنه‌ له‌ سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی گه‌لاوێژ، دایكانی دادخوازی شۆڕشی ژینا سه‌ردانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌یان كرد له‌ گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه‌ و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و دێمه‌نانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، دایكانی دادخوازی سنه‌ مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌یان گوڵباران كردووه‌ و وێڕای ڕێزلێنان له‌ فیداكارییه‌كانیان، بۆ جارێكی دیكه‌ په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه‌.