ڕۆژی ڕابردوو ئێحسان حسێنی، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان و دانیشتووی شاری قوم، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، هاوكات له ئاوایی ئه‌كبه‌رئابادی خاش، سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك و ده‌یان شارومه‌ندی بێناسنامه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزێكی زۆری نیزامی له سپا، به‌سیج، ئیداره‌ی ئیتلاعات و فه‌راجا به چوار ئۆتوبووسهوه هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر دانیشتووانی گوندی ئه‌كبه‌رئابادی خاش و ده‌یان ژن، منداڵ و به‌ساڵاچووی به‌لووچی بێناسنامه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، هه‌موو ده‌ستبه‌سه‌ركراوان خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه په‌راوێز خراون و ده‌وڵه‌ت شناسنامه‌ی پێ نه‌داون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئێسحان حسێنی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان و دانیشتووی شاری قوم له هێرشی مه‌ئموورانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕفێندراوه و ده‌ست به سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانی دا گیراوه.
