کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردنی سێ منداڵی ئاواره‌ی عه‌فرینی له‌ ئۆردووگای په‌نابه‌رانی ڕه‌قه‌

گیانبه‌ختكردنی سێ منداڵی ئاواره‌ی عه‌فرینی له‌ ئۆردووگای په‌نابه‌رانی

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، سێ منداڵی ئاواره‌ی عه‌فرینی كه‌ له‌ ئۆردووگای په‌نابه‌رانی ڕه‌قه‌ ده‌ژین، به‌هۆی كه‌می ئیمكانات و گه‌رمی هه‌وا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

پاش داگیركردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته‌، هه‌زاران شارومه‌ندی كوردی دانیشتووی ئه‌و شاره‌ بۆ ڕۆژئاوای كوردستان كۆچیان كرد و له‌ ئۆردووگاكاندا جێگر كران. مانه‌وه‌ له‌ نێو خێوه‌ت له‌ گه‌رمانی سه‌رووی ٤٠ پله‌یی و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی، گیانی هه‌زاران منداڵ و ژن و به‌ساڵاچووی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ منداڵ به‌هۆی گه‌رمابردوویی گیانیان به‌خت كردووه‌. هه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تی نوێی سووریا به‌ڵێنی داوه‌ كه‌ هه‌موو ئاواره‌كانی عه‌فرین و ده‌ورووبه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵیان، به‌ڵام هه‌بوونی گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ توركیا له‌و شاره‌، مه‌ترسی له‌ سه‌ر ژیانی ئاواره‌كان درووست كردووه‌.