به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم دوو به‌ندكراوی سیاسیان به ناوه‌كانی ڕه‌حمان تابش خه‌ڵكی شنۆ و ئه‌شكان فه‌هیم خه‌ڵكی مهاباد له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه.
ڕه‌حمان تابش كه به تازه‌یی به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی ١٦ مانگ به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی شنۆ كراوه، پێویستی به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ناوبراوی له چاره‌سه‌ری پزیشكی بێبه‌ش كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌شكان فه‌هیم كه مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠٢ ده‌ستبه‌سه‌ر و ماوه‌ی به‌ندكرانی له زیندانی مهاباد تێپه‌ڕ ده‌كات، تووشی نه‌خۆشی چاو و دڵ بووه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له ناردنی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆده‌بوێرن.