مەحمود حەبیب وتەبێژی فەرمی هێزەکانی سووریای دیموکراتیك ڕایگه‌یاند: حکومەتی نوێی سووریا داوا دەکات هێزه‌كانیان وەک تاک بەشداری له ئه‌رته‌شی تازه‌ی ئه‌و وڵاته بکەن نەک وەک هێزێکی یەکگرتوو… ئەمەش جێگای قبوڵكردن نییە و ڕێگری لە درێژه‌ی دانوستانه‌كان دەکات.
ناوبراو وتی: چەکەکانی سووریای دیمۆكراتیك شەرعی و نیشتمانین… بەرگریان لە سوریا و گەلەکەی کردووه، ئێمەش ڕێگە نادەین دەستیان لێبدرێت. ئەگەر حکومەت بەڕاستی دەیەوێت یەکێتی سوریا بپارێزێت، پێویستە هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك وەک به‌شێك له سپای ئه‌و وڵاته لە وەزارەتی بەرگریدا جێگیر بکات و هاوکات ڕێز لە تایبەتمەندی و شارەزاییەکەی بگرێت. حکومەت ده‌رکی بەوە کردووه کە بەئامانجگرتنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ خۆی و لایەنگرانی مەترسیدار دەبێت.،باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک سوەیدا و لازقیە و هەر ناوچەیەکی تر نییە. هیچ هێرشێک بە ئاسانی تێناپەڕێت. هەوڵی میدیایی هەیە بۆ جیاکردنەوەی هۆزه عه‌ره‌به‌كان له هه‌سه‌ده و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا… بەڵام هەموو شێخەکانی عه‌ره‌ب پشتیوانیان له هه‌سه‌ده و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان كردووه. هەسەدە و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بەردەوامن لە کاری سیاسی و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن چاره‌سه‌رێكی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ قه‌یرانه‌كانی ئه‌و وڵاته بدۆزنه‌وه.