کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی په‌هبادی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان

هێرشی په‌هبادی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان 4

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٦ی گه‌لاوێژ، به‌ په‌هباد هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی ڕزگاری له‌ هه‌ولێر و حه‌ویجه له‌ كه‌ركووك به‌ڵام هیچ زیانێكی نه‌بووه‌.

به‌ وته‌ی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان، هێرشه‌ په‌هبادییه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی ڕزگاری، قاوه‌خانه‌یه‌كی كردووه‌ته‌ ئامانج و هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌. له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ش په‌هبادێك له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌وه‌ خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.