ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته له ڕێگه‌ی تۆپخانه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر به‌ندئاوی تشرین و هێشتا زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌دوای چه‌ند مانگ ئارامی له سنووره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و توركیا، ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته و گرووپه ئیسلامگه‌راكان ئاگربه‌ستیان پێشێل كردووه و به هاوه‌ن و تۆپ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر زیانه گیانی و مادییه‌كانی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.