ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، ئاگر له دارستان و پووش و پاوانی به‌رزاییه‌كانی ئاوایی پاڵنگان كه‌وته‌وه و ژینگه‌دۆستان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه سه‌رقاڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.
به وتی ژینگه‌دۆستانی كامیاران، ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره به‌رزاییه‌كانی پاڵنگان و چیای شاهۆ له‌لایه‌ن ناحه‌زانه‌وه ده‌سووتێندرێت و زیانێكی زۆر به سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشتووه. ژینگه‌دۆستانی كامیاران و پاڵنگان داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن به هانایانه‌وه بچن و ڕێگه نه‌ده‌ن دۆژمنانی ژینگه، سرووشتی كوردستان له‌ناو ببه‌ن.