ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی كه‌شاوه‌رزی له باكووری كوردستان، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، سرویسی گواسته‌وه‌ی كرێكاران مه‌زرای چایی له جاده‌ی گوندی یاڤووز له شارستانی پازاری سه‌ر به ئوستانی ڕیزه، به هۆكارێكی نادیار وه‌گه‌ڕاوه و به‌وهۆیه‌وه، دوو كرێكاری ژنی ته‌مه‌ن ٥٤ و ٥٧ ساڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه و شۆفێری ئۆتومبێله‌كه و دوو منداڵی ته‌مه‌ن ١٢ و ١٤ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار بوون.