ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، دایه شه‌ریفه دایكی دادخوازی گیانبه‌ختكردوو ڕامین حسێن په‌ناهی، به‌شداری مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی حه‌مید مورادی، گیانبه‌ختكردووی ڕێبازی ژینگه بوو.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دایه شه‌ریفه به دانانی تاجه گوڵینه، ڕێزی له یادی كاك حه‌مید مورادی گرتووه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی ئازیزی كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌و دایكه دادخوازه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی برینداره‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه له ئاویه‌ری كردووه و هیوای ساقبوونهوهی بۆیان خواستووه. له‌و دیداره‌دا دایه شه‌ریفه ڕایگه‌یاند: ئێش و ئازای ڕۆڵه‌كانی ئێوه، ئێش و ئازاری ڕۆڵه‌كانی منه، ئێمه هه‌موومان هاوده‌ردین به‌ڵام قه‌د بێده‌نگ نابین و مه‌شغه‌ڵی دادخوازی قه‌د ناكوژێته‌وه.