ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شۆڕشی ژینا له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختكردووانی ژینگه گرت.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دایكانی دادخواز وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان له ته‌نیشت وێنه‌ی كاك حه‌مید مورادی، گیانبه‌ختكردووی ڕێبازی سه‌وزی پاراستنی ژینگه داناوه و بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی ڕۆڵه‌كانیان و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ژینگه نوێ كردووه‌ته‌وه.