ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، به‌رهه‌مهێنه‌رانی گه‌نم له پارێزگای كرماشان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێشتر ده‌وڵه‌تی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی بڕیاری دابوو تا كۆتایی مانگی پووشپه‌ڕ هه‌موو داخوازییه‌كانی جووتیاران په‌رداخت به‌كات، به‌ڵام نیوه‌ی پاره‌كه‌ی داوه و كه‌شاوه‌رزان له ئاست ئه‌و باروودۆخه ناڕازین. جووتیارانی كرماشانی به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئوستانداری خوازیاری پێدانی داخوازییه‌كانیان بوون و ڕایانگه‌یاند: پاره‌یان بۆ كڕینی كوودی كیمیایی و به‌كرێگرتنی ماشێنی كه‌شاوه‌رزی ته‌رخان كردووه و ئه‌بێ قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه.