ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، شۆفێرانی بارهه‌ڵگری گیرخواردوو له سنووری میله‌ك دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌دان تانكه‌ری سووته‌مه‌نی و بارهه‌ڵگری ئێرانی له‌و دیوی سنوور له نێو خاكی ئه‌فغانستان گیریان خواردووه و كارمه‌ندانی پایانه‌ی میله‌ك ئاسانكاری بۆ گڕانه‌وه‌یان بۆ نێو خاكی ئێران ناكه‌ن. شۆفێرانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه مانه‌وه‌ی چوارده ڕۆژه‌یان له ئه‌فغانستان زیانی زۆری لێداون و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان ده‌كه‌ن.