کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چالاكی ئێرانیانی ئازادیخواز دژ به‌ سزای سێداره‌

چالاكی ئێرانیانی ئازادیخواز دژ به‌ سزای سێداره‌ 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام و كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام، له‌ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیاد دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سزای سێداره‌ نیشان دا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ناڕازیان له‌ شاره‌كانی ئه‌بهه‌ر، ئیسفه‌هان، ئه‌هه‌ر، ته‌ورێز، تاران، جه‌هرۆم، چالووس، ڕه‌شت، زه‌نجان، شاهڕوود، شاری قودس، شاركورد، فوومه‌ن، كه‌ره‌ج، لاهیجان، كرماشان و یه‌زد به‌ بڵاوكردنی تراكت و كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م زیندانه‌كانی ڕژیم دروشمه‌كانیزیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت،نا بۆ ئێعدام  وئه‌مه‌ ئاخرین په‌یامه‌، ئێعدام بكه‌ی قیامه‌یان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌.