ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، سێ به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئه‌هواز به ناوه‌كانی فه‌رشاد ئێعتیمادیفه‌ر، مه‌سعوود جامعی و عه‌لیڕه‌زا مه‌رداسی له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به سه‌رۆكایه‌تی قازی “ئه‌دیبی مێهر” هه‌ر یه‌كه‌و به دوو جار ئێعدام و یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادگای ئینقلابی ئه‌هواز، ئه‌و سێ به‌ندكراوه سیاسییه به تۆمه‌ته‌كانی “افساد فی لاراض“، “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” هه‌ر یه‌كه‌و به دوو جار ئێعدام و یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون. شایانی باسه كه دوو به‌ندكراوسی سیاسی هاودۆسیه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه به ناوه‌كانی “سامان حۆرمه‌ت نژاد” و “داوود حۆرمه‌ت نژاد” به ١٢ و ١٥ ساڵ زیندان سزا دراون. ئه‌و پێنج به‌ندكراوه خه‌ڵكی شارستانی باشت له ئوستانی كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د بوون و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراون.