ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له یاسووج و بۆجنۆرد چه‌ند شارومه‌ندیان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی زانیارییه‌كان، چه‌ند شارومه‌ندی خه‌ڵكی شارستانی یاسووج له ژێر ناوی “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراون. دادستانی ئه‌و شاره هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراون و ناسناویان نه‌كردووه. هاوكات له شاری بۆجنۆرد، چالاكێكی سیاسی به ناوی سه‌عید فیرووزه كه پێشتر و له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.