ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی هێزێكی زۆری نیزامی به چه‌كوچۆڵه‌وه له نێو شه‌قامی شاره‌كانی سیستان و به‌لووچستان دا بڵاو كرده‌وه.
پاش هێرشی هێزه‌كانی جه‌یشۆلعه‌دل بۆ سه‌ر هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له چابه‌هار و كوژارن و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هێزه‌كانی سپا و به‌سیجی به چه‌كوچۆڵه‌وه له نێو شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كانی سیستان و به‌لووچستان جێگیر كردووه. به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، نیشانه‌شكێنه‌كانی سپای پاسداران له سه‌ر ساختمانه‌كانی شاری زاهدان دا جێگیر كراون و هێزه‌كانی به‌سیج ئۆتومبێلی شارومه‌ندان ده‌پشكنن و بێ‌ڕێزیان پێ ده‌كه‌ن. ڕۆژی ڕابردوو، هێزه‌كانی ڕژیم شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی دارای پاسپۆرتیان ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دا. ناسناوی ئه‌و شارومه‌نده بریتیه له: نێسارۆڵڵا باریگزهی.