کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری له‌ شادگان

مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری له‌ شادگان 4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاره‌داری شارستانی شادگان له‌ ئوستانی خووزستان دژ به‌ نه‌دانی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری شادگان ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. كرێكارانی ناڕازی پاش مانگرتن له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌ خۆپێشاندانیان كردووه‌ و خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست و به‌هره‌مه‌ندبوون له‌ ده‌رمانی بێ به‌رامبه‌ر بوون.