ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاری ئه‌راك دژ به ناڕوونی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان له به‌رده‌م ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، شیركه‌تی كه‌یسۆن به‌رپرسیاره‌ی درووستكردنی ٨ هه‌زار و ١١٢ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی له ئه‌ستۆ گرتووه و به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی، به‌ڵێنی داوه دوو هه‌زار و ٣٠٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی ڕاده‌ستی خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی بكات، به‌ڵام پاره‌ی پێویستی له خه‌ڵك وه‌رگرتووه و هێشتا پڕۆژه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كردووه و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت داوای پاره‌ی زۆرتر له خه‌ڵك ده‌كه‌ن.