په‌یجی تایبه‌تی موسته‌فا مێهرئایین ڕایگه‌یاند: ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه كه ماوه‌ی یه‌ك مانگه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و بۆ زیندانی قوم گوازراوه‌ته‌وه.
له‌و په‌یامه‌دا ئاماژه به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی موسته‌فا مێهرئایین له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه كه تێدا وتوویه: بۆ زیندانی قوم گوازراوه‌ته‌وه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه. موسته‌فا مێهرئایین له چه‌ند وتاری پێش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا به ئاشكرا ڕه‌خنه‌ی له عه‌لی خامنه‌یی و ده‌سه‌ڵات گرتبوو. به‌و بۆنه‌وه‌ی ڕۆژی ٢٥ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تا بۆ به‌ندی ٢٠٩ی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.