کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕفاندنی حه‌وت شارومه‌ندی پارێزگای گیلان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌ته‌كان

ڕفاندنی حه‌وت شارومه‌ندی پارێزگای گیلان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌ته‌كان

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، حه‌وت شارومه‌ندی خه‌ڵكی پارێزگای گیلان به‌ بیانووی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی لاكان ڕاگوێزراون.

پاش ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسڕائیل سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات چڕتر بووه‌ته‌وه‌ و له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا حه‌وت شارومه‌ندی خه‌ڵكی پارێزگای گیلان كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان ٢٤ بۆ ٥٥ ساڵ بووه‌، به‌ بیانووی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ناسناوی یه‌كێك له‌ به‌ندكراوان بریتیه‌ له‌:  ئیبراهیم نه‌زه‌ری.