به وته‌ی چالاكانی كرێكاری، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌ی پارس ته‌بێعه‌تی شووش وێڕای چه‌وسانه‌وه‌ی پێرسۆنێلی شیركه‌ت، هه‌ر جار و به بیانوویه‌ك به‌شێك له كرێكارانی ئه‌و كارخانه بێكار ده‌كه‌ن.
ساڵی ڕابردوو له ناكاودا ١٠٠ كرێكاری ئه‌و كارخانه له‌سه‌ركار ده‌كران. كارخانه‌ی پارس ته‌بێعه‌ت وه‌كوو نیموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له ڕاده‌ستكردنی شیركه‌ته ده‌وڵه‌تیه‌كان به كه‌رتی تایبه‌ت هه‌ژمار ده‌كرا، له حاڵێكدا كارخانه به نرخێكی زۆر كه‌م ڕاده‌ستی كه‌سانی نزیك له حكوومه‌ت كراوه و خاوه‌نكارانی تازه سه‌ره‌تا به‌شه كۆنه‌كانی كارخانه‌یان كارا كردووه‌ته‌وه و له ژێر ناوی نۆژه‌نكردنه‌وه، وامێكی گه‌وره‌ی بانكییان وه‌رگرتووه. ئێستا ئاشكرا بووه كه وامه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كارخانه‌وه تاڵان و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له كارخانه ڕووی نه‌داوه و كرێكاران شه‌پۆل شه‌پۆل بێكار ده‌كرێن.