ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی پووشپه‌ڕ، تاهر ته‌قه‌وی پارێزه‌ری به‌ندكراو و كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی زیندانی تارانی گه‌وره له ئاست بڵاوكردنی خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو به‌سه‌ر زیندانیان دا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
پاش هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، به‌شێكی زۆر له به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه بۆ به‌ندیخانه‌ی تارانی گه‌وره ڕاگوێزراون، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ به‌ندكراوان خۆیان بواردووه. نه‌بوونی ئاوی خاوێن، سرویسی بێهداشتی ناپاك و قه‌ره‌باڵغبوونی به‌نده‌كان ژیانی بۆ به‌ندكراوان سه‌خت كردووه و به‌رپرسانی زیندان به ئه‌نقه‌ست خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو به سه‌ر به‌ندكراوان دا دابه‌ش ده‌كه‌ن و گیانیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.