ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران چاویان به ئیبراهیم مه‌ده‌دی له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و سه‌ندیكایه و داوود ڕه‌زه‌وی له چالاكانی كرێكاری خۆشناوی ئه‌و دامه‌زراوه كه‌وت.
ئیبراهیم مه‌ده‌دی چه‌ند جار به‌هۆی چالاكییه‌كانی له ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراوه. ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ ئه‌و چالاكه كرێكارییه به‌دوای یه‌ك ساڵ به‌ندكران له زیندان ئازاد كرا. هه‌روه‌ها داوود ڕه‌زه‌وی وێڕای نه‌خۆشبوون له په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته‌دا به پێنج ساڵ زیندان سزا دراوه و ئێستا له مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی دایه. هه‌ر چه‌ند پارێزه‌ره‌كانی داوود ڕه‌زه‌وی داوای ئازادی به مه‌رجی ئه‌و چالاكه كرێكارییه‌یان كردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكاریه دژایه‌تی كردووه. ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا سه‌ردانی ئه‌و دوو چالاكه كرێكارییه‌یان كرد و وێڕای پاڵپشتی له خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان، خوازیاری ئازادی هه‌موو چالاكانی كرێكاری، سنفی، مه‌ده‌نی و سیاسی بوون