گوڵڕۆخ ئیرایی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین له په‌یامێك دا ڕایگه‌یاند: هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی ژن له مه‌راسیمێك دا ڕێزیان له یادی خوێندكارانی گیانبه‌ختكردووی ساڵی ١٣٧٨ له زانكۆی تاران گرتووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ژنانی به‌ندكراوی سیاسی به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی سه‌ركوتی سیستماتیكی خوێندكاران له زانكۆی تاران، مه‌راسیمێكیان بۆ ڕێزلێنان له یادی گیانبه‌ختكردووان، برینداران و بێسه‌روشوێنكراوانی ئه‌و جه‌نایه‌ته به‌ڕێوه بردووه. له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، ژنانی به‌ندكراو باسیان له چۆنیه‌تی ئه‌و ڕووداوه و به‌رخۆدانی خوێندكاران كردووه و پاڵپشتی خۆیان له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ئه‌و جه‌نایه‌ته دووپات كردووه‌ته‌وه. له كۆتاییش دا ژنانی به‌ندكراو چه‌ند پارچه شێعر و سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێندووه‌ته‌وه و بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كردووته‌وه.