کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی حه‌وت كرێكار به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی هاتووچۆ له‌ مه‌شهه‌د

برینداربوونی حه‌وت كرێكار به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی هاتووچۆ له‌

نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه‌ ١٧ی پووشپه‌ڕ، سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی كارگه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له‌ شاری مه‌شهه‌د تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و به‌وهۆیه‌وه‌ ٧ كرێكار بریندار بوون.

به‌  وته‌ی پۆلیسی هاتووچۆی مه‌شهه‌د، مینی بووسی هه‌ڵگری كرێكارانی شاغڵ له‌ كارگه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له‌ ده‌ورووبه‌ری مه‌شهه‌د له‌گه‌ڵ وانت بارێك دا به‌ریه‌ككه‌وتوون و له‌ ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ٧ كرێكار بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون.