ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و مامۆستای زانكۆی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا داوایان له مه‌سعوود پزیشكیان كردووه گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له شێوه‌ی حوكمڕانی ده‌سه‌ڵات دا درووست بكات.
واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیلیان وه‌كوو خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مێژوویی بۆ كۆتایی هێنان به ناكارامه‌یی، بێ متمانه‌یی، سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ده‌ره‌كی، هه‌ڵاواردن و نادادپه‌روه‌ری ناو برد و داوایان له سه‌رۆككۆمار كردووه كه گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له شێوه‌ی حوكمڕانی درووست بكات پێش ئه‌وه‌ی وڵات به ته‌واوی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه خوازیاری زیندووكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی متمانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ته‌زمین كردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوون. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا هه‌روه‌ها داوا كراوه كه ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی ببێته شوێنی گه‌شه‌كردنی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و هه‌موو به‌رپرسان و كارمه‌ندانی توندڕه‌و له‌و ناوه‌نده دووربخرێننه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی نیزامییه‌كان به سه‌ر ئابووری قه‌تع و سیاسه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان په‌یڕه‌و بكرێت.