ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی عه‌لیڕه‌زا كه‌رباسی و خه‌ڵكی هه‌مه‌دان هه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسیمی حه‌وته‌می ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان دا به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕێگرییان لێكرا.
حه‌وت ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر دوو گه‌نجی خه‌ڵكی هه‌مه‌دان به ناوه‌كانی علیڕه‌زا كه‌رباسی و مێهدی عه‌بایی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران له ناوچه‌ی گه‌شتیاری تاریك ده‌ڕه گیانیان به‌ختكرد. مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و دوو گه‌نجه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی هه‌مه‌دان و وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به حكوومه‌ت به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕێگه‌یان نه‌دا مه‌راسیمی حه‌وته‌می عه‌لیڕه‌زا كه‌رباسی به‌ڕێوه بچێت و مه‌ئموورانی ڕژیم ڕێوڕه‌سمه‌كه‌یان پاش بێڕێزی كردن به باوكی داغداری ئه‌و گه‌نجه تێك دا.