کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز 2

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ١٦ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانی ته‌ورێز جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی ئه‌مین خۆسره‌وی و سه‌عید ئه‌سه‌دزاده‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانی ته‌ورێز ئێعدام كراون.