ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، چالاكێكی هونه‌ری خه‌ڵكی مه‌شهه‌د به ناوی سادق مه‌نسووری و شارومه‌ندێكی به‌هایی خه‌ڵكی شارستانی جوویبار به ناوی له‌وا سه‌میمی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
سادق مه‌نسووری مامۆستای هونه‌ره جوانه‌كانی شاری مه‌شهه‌د پاش هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له‌وا سه‌میمی، هاوژینی نۆیان حیجازی شارومه‌ندی به‌هایی ده‌ستبه‌سه‌ركراو، له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شارستانی جوویبار بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.