ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی تراورس له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و كه‌می حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٦٠٠ كرێكاری شاغڵ له شیركه‌تی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی تراورس ماوه‌ی سێ ساڵه چاوه‌ڕێی گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كانن، به‌ڵام به‌رپرسانی شیركه‌ت هیچ بایه‌خێكیان به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه. كرێكارانی ناڕازی پاش كۆبوونه‌وه خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.