ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ، دۆخی ته‌ندرووستی ئازه‌ر كه‌روه‌ندی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین تێك چووه و ئه‌و به‌ندكراوه بۆ ده‌رمانگای زیندان گوستراوه‌ته‌وه.
ئازه‌ر كه‌روه‌ندی له مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٠ له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات له ڕێگه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی” به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ناوبراو ده‌ماره‌كانی دڵی گیراوه و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی قه‌رچه‌ك ئه‌و به‌ندكراوه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه.