به‌دوای كۆتایی هاتنی دوایین ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی، هه‌زاران شارومه‌ندی ئه‌و وڵاته له سنووره‌كانی ئێران و ئه‌فغانستان گیریان خواردووه و له دۆخێكی كاره‌ساتباره دا ده‌ژین.
به وته‌ی ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، به‌شێك له په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ له ئێران ژیانیان به سه‌ر بردووه و ئێستا كه به زۆره‌ملێ دیپۆرت كراون، نه شوێنی مانه‌وه‌یان هه‌یه و نه سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیانی پێ دابین بكه‌ن. به‌و بۆنه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ر سنوور گیریان خواردووه و له نێو خێوه‌ت دا ده‌ژین. ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان داوای یارمه‌تی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: هه‌زاران ژن و منداڵ به بێ ئیمكاناتی ڕیفاهی و خۆراك چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی یارمه‌تی مرۆیین.