كه‌مپه‌ینی به‌رگری له وریشه مورادی له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ژنانی به‌ندكراو له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین هۆشداری به ده‌زگای قه‌زایی دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه، ژنانی به‌ندكراو له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین له دۆخێكی نائینسانی دا زیندانی كراون و له گه‌رمای سه‌ختی هاوین دا، له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئاوی پاك، ئیمكاناتی بێهداشتی و ئامیری ساردكه‌ره‌وه بێبه‌شن كراون. به‌نده‌كانی زیندان زۆر قه‌ره‌باڵغه و به‌رپرسانی ڕژیم له ڕێگه‌ی دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، به ئه‌نقه‌ست به‌ندكراوان ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌ده‌ن. كه‌مپه‌ینی به‌رگری له وریشه مورادی داوای له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه به هانای ژنانی زیندانی له به‌ندیخانه‌ی قه‌ره‌چه‌كه‌وه بچن پێش ئه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی مرۆیی ڕووبدات.