ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی ای.جی.سی پاڵاوگه‌ی پارسی جنووبی دژ به نه‌دانی چوار مانگ حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٨٠ كرێكاری شاغڵ له‌و پاڵاوگه‌یه ماوه‌ی چوار مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و خاوه‌نكار له په‌رداختی جێژنانه‌ی ساڵی ١٤٠٤ و مه‌زایا پیشه‌ییه‌كانیان خۆده‌بوێرێت. كرێكارانی ناڕازی به میدیاكانیان وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت كرێكارانی به‌شی “ای.جی.سی”یان به زۆره‌ملێ ناردووه‌ته مه‌ره‌خه‌سی و ته‌نیا پێنج ملیۆن تمه‌ن له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان په‌رداخت كردووه له حاڵێكدا كرێكاران به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان ته‌نانه‌ت ناتوانن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ش بكه‌ن.