كانوونی نووسه‌رانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوو.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، لووتكه‌ی وه‌حشیگه‌ری ڕژیمێكی منداڵ كوژه كه گیانی ده‌یان به‌ندكراوی سیاسی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌و هێرشه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه و وه‌كوو جه‌نایه‌تی جه‌نگی خه‌ژمار ده‌كرێت. به‌دوای ئه‌و هێرشه‌دا به‌ندكراوانی سیاسی بۆ زیندانه‌كانی قه‌رچه‌ك و تارانی گه‌وره ڕاگوێزراون و كۆماری ئیسلامیش وه‌كوو ده‌رفه‌تێك بۆ كوشتن و بێسه‌روشوێنكردنی چالاكانی سیاسی چاوی لێده‌كات. ئێمه واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه وێڕای مه‌حكوومكردنی ئه‌و جه‌نایه‌ته، نیگه‌رانی خۆمان سه‌باره‌ت به ناڕوونی چاره‌نووسی به‌ندكراوانی سیاسی ده‌رده‌بڕین و داوا ده‌كه‌ین هه‌موو به‌ندكراوان به زووترین كات ئازاد بكرێن.