به پێی ڕاپۆرتی وال ستریت ژۆرناڵ و ڕۆیته‌رز، كارمه‌ندانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم كه له ئێران دا بوون، به‌دوای په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی مه‌جه‌لیسی ڕژیم بۆ قه‌ده‌غه‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به سایته ئه‌تۆمه‌ییه‌كانی ئێران، وڵاتیان به‌جێهێشتووه.
چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی كارمه‌ندانی ئاژانس به‌دوای بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ ته‌علیقی هاوكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئاژانس تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌منیه‌تی سایته ئه‌تۆمییه‌كانی ته‌زمین ده‌كرێت، ڕووی داوه. به وته‌ی چالاكانی سیاسی، چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی كارمه‌ندانی ئاژانس ده‌بێته هۆی كاراكردنه‌وه‌ی میكانیزمی ماشه و گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی یه‌كێتی ئورووپا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی و چه‌ندین وڵاتی ئورووپاییش هه‌ڕه‌شه‌یان له ڕژیم كردووه.