کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

وشكه‌ساڵی سه‌خت له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئێران و توركیا

وشكه‌ساڵی سه‌خت له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئێران

به‌ وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ هۆی وشكه‌ساڵی و سیاسه‌ته‌ ئاوییه‌كانی ئێران و توركیا، باشووری كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌یرانی كه‌م ئاوی سه‌خت به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌.

چالاكانی ژینگه‌یی ده‌ڵێن: لێدانی به‌ندئاو به‌ ڕووی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی ئێران و توركیا، ڕووباره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌ وشكبوون نزیك كردووه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها كه‌می ڕێژه‌ی باران بارین كانیاوه‌كانی وشك كردووه‌ و كۆچه‌رییه‌كانی باشووری كوردستان كه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی باڵه‌كایه‌تی و برادۆست ده‌ژیان، ئاواره‌ و سه‌رگه‌ردان بوون.