هیوا ئەحمەدی، سۆران سوڵتانی، ڕەحیم قودرەتی، محەمەد زەبیحی و ئیدریس عەلی محەمەدی، پێنج هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەقز، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئهو شاره ئازادکران.
سەرلەبەیانی دووشەمە پێنجی جۆزەردانی ١٤٠٤، سۆران سوڵتانی، ڕەحیم قودرەتی، هیوا ئەحمەدی، ئیدریس عەلی محەمەدی و محەمەد زەبیحی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سهقز دەستبەسەر كران. ئەم پێنج هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوە لە گرتووخانەیەکی ئەمنی سەقز بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوون. شایانی باسە كه ئەم هاووڵاتیانە لە ماوەی بهندكراندا دهستڕاگهیشتن به پارێزهر و چاوپێكهوتن لهگهڵ بنهماڵه بێبهش كرابوون.