به‌رهه‌مهێنه‌رانی تووت فه‌ره‌نگی كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، له ئاست سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی جووتیارانی ناڕازی، نرخی كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان زۆر كه‌مه و داهاته‌كه‌ی ده‌چێته گیرفانی ده‌ڵاڵه‌كانی حكوومه‌ت. نه‌بوونی چاودێری به سه‌ر كاروباری ده‌ڵاڵه‌كان وای كردووه كه جووتیاران زه‌ره‌مه‌ند بن. بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به جووتیارانی كوردستان له حاڵێكدایه كه ئوستانی كوردستان به ته‌نیایی ٦٥ له سه‌دی تووت فه‌ره‌نگی ئێران به‌رهه‌م دێنێت، به‌ڵام سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ڕژیم وای كردووه كه تێچوو و داهاتی كه‌شاوه‌رزان یه‌ك ناگرێته‌وه.