ئێدریس فه‌قیهی، هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه كه له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٠ له‌لایه‌ن سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ماوه‌ی سێ ساڵه بێسه‌روشوێن كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
ڕۆژی پێنجی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٠، ئێدریس فه‌قیهی پاش شه‌رێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سپای پاسداران له گوندی عیلم ئابادی بۆكان، به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كرا. له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا، بنه‌ماڵه‌ی فه‌قیهی به‌رده‌وام سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیمیان كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له سه‌ر چاره‌نووسی ناوبراو ده‌ست نه‌كه‌وتووه.