کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دیداری هیئەتی کۆمەڵە لەگەڵ بەشی زانستی وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ(لاندئینفۆ)

دیداری هیئەتی کۆمەڵە لەگەڵ بەشی زانستی وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژلاندئینفۆ

رۆژی هەینی ٦ ی ژوئەنی  ٢٠٢٥ شاندێکی کۆمەڵە کە پێکهاتبوون لە : حەسەن ڕەحمانپەنا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە _ ڕەزا فەتحی، ئەندامی کومیتەی نۆروێژی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران _ هێرۆ فەقی بوکانی، ئەندامی کومیتەی نۆروێژی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران _ باقی تالبولعیلم چالاکی سیاسی و ڕاوێژکاری لاندئین فو لەگەڵ شاندی لاندئین فو له‌ نۆرویژ كۆبوونه‌وه‌.

له‌و دیداره‌دا شاندنی لانئین فو له‌لایه‌ن  ئەسلاک ڤاردوند، بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقای لاندئینفۆ _ باربۆ هێلینگ _ بیرگیت ئەبراهامسن سه‌رپه‌رشتی كراوه‌ و پاش ناساندنی شاندەکان بە یەک، ئاماژە بە دوایین دانیشتنی ئەو شاندە لە ساڵی ٢٠١٩ لە زەرگوێز لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵە و پەیوەندی دوو قۆڵی کرا. تەوەریی باسەکان بریتی بوون لە دۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ئێران و ناوچەکە کە بە گشتی درایە بەر باس و لێکۆڵینەوە و وڵامی پرسیاری شاندی خانەخۆێ بە وردی درایەوە . لەکۆتاییدا داوا لە دەوڵەتی نۆروێژ و یەکیەتی ئوروپا کرا بۆ گرینگیدان بەدۆخی نالەباریی پەنابەرانی کورد لەباشور و پشتگیریی لە خەباتی جەماوەریی و مەحکومکردنی ئێعدامی زیندانیانی سیاسی لە کوردستان و ئێران، دژ بە کۆماری ئیسلامی و جه‌نایه‌ته‌كانی سیاستی ڕوون بگرنە به‌ر.