به‌پێی ڕاپۆرتی یه‌كێتی كامیۆندارانی ئێران، سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌یان شۆفێر و چالاكی میدیایی، كامیۆن‌داران له هه‌ندێك له شاره‌كانی كوردستان و ئێران درێژه‌یان به مانگرتن داوه.
له ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی مافی مرۆڤی ئێران دا هاتووه، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی سێ حه‌فته مانگرتنی كامیۆندارانی ئێران، به‌لانیكه‌م ٤٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و چاره‌نووسیان نادیاره. شۆفێرانی بارهه‌ڵگر ته‌نیا له ئاست گرانی نرخی سووته‌مه‌نی، بیمه و پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتومبێل، كه‌می نرخی كرێ بار، نائه‌من بوونی جاده‌كان و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام وڵامی حكوومه‌ت به داخوازییه‌كان به‌ڵێنی درۆ و سه‌ركوت بووه. به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، ته‌نیا له شاره‌كانی كوردستان نزیك به ١١ شۆفێر ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون.