تێكۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ژینا هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵمه‌رگی خومه‌ینی له شاره‌كانی ورمێ و كرماشان چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ورمێ وێنه‌كانی خومه‌ینی و خامنه‌ییان له ساڵمه‌رگی خومه‌ینی سووتاندووه و هاوكات دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی”، “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گه‌نجانی شۆڕشگێڕی كرماشان هه‌موو به‌نێر و وێنه‌كانی خومه‌ینی و خامنه‌ییان له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ئاگر داوه و بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا نوێ كردووه‌ته‌وه.