ماوه‌ی دوو ڕۆژه دارستانه‌كانی ناوچه‌ی “هێروێ“ی سه‌ر به شارستانی پاوه و ناوچه‌ی عوسمانوه‌ندی سه‌ر به به‌شی سه‌رفیرووزئابادی كرماشان له ئاگردا ده‌سووتێت و هێشتا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌نگاوێكیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه هه‌ڵ نه‌گرتووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ژینگه‌دۆستانی ئه‌ندامی ڕێكخراوی ژیوای پاوه سه‌رقاڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن به‌ڵام به‌هۆی شاخاوی بوونی ناوچه‌كه و نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست، نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاگری دارستانه‌كانی ناوچه‌ی عوسمانوه‌ند په‌ره‌ی سه‌ندووه و به‌رپرسانی ڕژیم له دابینكردنی فڕۆكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه بۆ كنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه خۆ ده‌بوێرن.